پێشبڕکێی سه‌نه‌ت له سه‌رانسه‌ری و‌ڵات له سه‌ر 37 کورسییه. شاره‌زایان ده‌ڵێن پێشبڕکێی توند له ژماره‌یه‌ك له ویلایه‌ته‌کان له رۆژئاوای و‌ڵات وه‌ك کالیفۆرنیا ده‌توانیت یارمه‌تی کۆماریه‌کان بدات زۆرینه له سه‌نه‌ت به‌ده‌ست بهێنن. بۆ ئه‌مش، پێویسته کۆماریه‌کان 10 کورسی ببه‌نه‌وه. به‌ڵام ڕاوه‌رگرتنه گشتییه‌کان نیشان ده‌دن ئه‌مه سه‌خته روبدات.
پێده‌چێت گۆڕانکاری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێته دی. پێشبڕکێ له‌سه‌ر هه‌ر 435 کورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه. زۆربه‌ی شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن کۆماریه‌کان ده‌توانه‌ن 39 کۆرسی پێویست ببنه‌وه تا زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان بکه‌وێته ده‌ست.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی کۆماری کاری سه‌رۆك ئۆباما و پارتی دیموکرات قورس تر ده‌کات به‌رنامه‌ی کاریان له کۆنگرێس سه‌ربخه‌ن.
یه‌کێک له نزیکترین پێشبڕکێ له ویلایه‌تی نێڤادایه که له‌و‌ێ رێبه‌ری زۆرینه له سه‌نه‌ت هه‌ری رید روبه‌روی به‌رهه‌لستی سه‌خت ده‌بێته‌وه له لایه‌ن خه‌باتکاری کۆنه‌پارێز و کۆماری شا‌رۆن ئه‌نگل. ویلایه‌تی نێڤادا زۆرترین راده‌ی بێ‌کاری له و‌ڵات هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌رزترین ڕێژه‌ی هه‌یه له‌و خاوه‌ن خانوانه‌ی که نه‌یانتوانیوه قیستی مانگه‌ی خان‌و بده‌ن و له ئه‌نجام خانویان له ده‌ست دا. زۆربه‌ی ڕاوه‌رگرتنه‌کان ئه‌نگڵ به جیاوازیه‌کی زۆر که‌م له پێشه‌وه نیشان ده‌ده‌ن.
له‌سه‌رانسه‌ری و‌ڵات، هه‌ردوو پارتی ریکلامی خراپیان له‌سه‌ریه‌کتر بڵاو کردۆته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما و خانمی مشێڵ ئوباما له لایه‌ك و پاڵێوراوی پێشوی جێگری سه‌رۆک سارا په‌یلن-ی کۆماری به ناو ده‌نگده‌ران داگه‌ران له ده‌می هه‌ڵمه‌تی پێشبڕکێ.
سه‌رۆك ئۆباما به‌رده‌وام به‌ڵێنی خۆی ئی هه‌ڵمه‌تی پێشبرکێ به بیر ده‌نگده‌ران هێناوه که گوتبوی گۆڕان دێنیته واشنتن." ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی له پێناو گۆڕان له ساڵی 2008 ده‌نگیان دا ئه‌مساڵ له 2010 ش ده‌نگبده‌ن وا ئێمه هه‌ڵبژاردن ده‌بێنه‌وه."
ده‌نگده‌رێك له کالیفۆرنیا به ناوی که‌ره‌ن وێستله‌ند ده‌ڵێت ئه‌و پشتگیری له‌پاڵێوراوه کۆماریه‌کان ده‌کات له‌به‌ر باری لاوازی ئابوری و ئه‌وه‌ی ئه‌و به گفتی جێ به جێ نه‌کراوی سه‌رۆك ناوی برد.