Accessibility links

کاردانەوەی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ بەرامبەر بە سەرکەوتنی دۆناڵد تڕامپ


سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی "دەستەبەری ئاسایشی ناتۆ بەڵێنییەک لە چوارچێوەی پەیمانێکە و هەموو هاوپەیمانان بۆ بەرگری لە یەکتر بەڵێنی فەرمیان داوە و ئەوە بابەتێکی بێ ئەم لا و ئەو لا و بە بی مەرجە."

بە دوای سەرکەوتنی دۆناڵد تڕامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکووری، ناتۆ، ڕۆژی چوارشەمە گوتی کە پەیمانی ئەو ڕێکخراوە بۆ بەرگری و پاراستنی هاوپەیمانانی خۆی لە بەرامبەر ئەگەری هەرچەشنە هێرشێکدا بە بێ هیچ مەرجێک وەک خۆی دەمێنێتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی پەیامنێری رۆیتێرز، ینس ستولتنبێرگ لە کۆنفڕانسێکی پەیامنێری لە برووکسێل پێتەختی بێلژیک، کە سەرکردایەتی ناتۆی لێیە، گوتی "دەستەبەری ئاسایشی ناتۆ بەڵێنییەک لە چوارچێوەی پەیمانێکە و هەموو هاوپەیمانان بۆ بەرگری لە یەکتر بەڵێنی فەرمیان داوە و ئەوە بابەتێکی بێ ئەم لا و ئەو لا و بە بی مەرجە."

دۆناڵد تڕامپ لە ماوەی بانگەشەی خۆی بۆ هەڵبژاردن لە مانگەکانی ڕابردوو لە سەر پێویستی پەیمانەکانی نێو نەتەوەیی جەختی کرد و گوتی هاوپەیمانانی ئەمەریکا دەبیت بۆ بەشی خۆیان لە بەرگری لە وڵاتیان بخەنەڕوو؛ بابەتێک کە ئەڕووپای ڕووبەڕووی هەڕەشەی رووسیا کردوە، نیگەرانی کردووە.

ئەوە یەکەم جارە کە یەکێک لە بەربژارەکانی دوو پارتی گەورەی سیاسی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بیرۆکەیەکی ئاوا دەهێننە گۆڕێ و هەر بۆیە هاوپەیمانانی ئەڕووپایی واشنگتن و لە نێوان دا ٢٧ وڵاتی ئەو یەکیەتییە لە شکریە، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر ئەو دا هەڵوێستیان گرت.

ڕێکخراوی ناتۆ لە ساڵی ١٩٤٩ی زاینی لە سەر ئەو بناخەیە کە هەر هێرشێک لە دژی یەکێک لە ئەندامان بە مانای هێرش بۆ سەر هەموو ئەندامانیەتی پێک هات.

دوای ڕووخانی یەکیەتی کۆمارەکانی سۆڤیەت لە سەرەتای دەیەی ٩٠ی زاینی، ئەندامانی ئەرووپایی خەرجی بەرگرییان زۆر کەم کردەوە و بە ئەم جۆرە نزیکەی سێ لە چوار بەشی باری دارایی لە باری لەشکری کەوتە سەر شانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG