Accessibility links

دانۆڵد تڕامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دا سەرکەوتووبوو


دانۆڵد تڕامپ لە ماوەی وتارێکی بۆ پشتیوانانی لە نێویۆڕک پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی

دانۆڵد تڕامپ لە ماوەی وتارێکی بۆ پشتیوانانی لە نێویۆڕک پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی

تڕامپ کوتی دەبێتە سەرۆکێک بۆ هەموو لایەک.

دانۆڵد تڕامپ لە بەشێک لە وتەکانی بۆ پشتیوانانی دا گوتی:

"ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمەریکا برینەکانی دوو بەرەکی بپێچێت. ئێمە دەبێت یەکگرتووبین. بۆ هەموو کۆمارێکان و دێمۆکڕاتەکان و سەربەخۆکان لە سەرانسەری وڵا دەڵێم کاتی ئەوە هاتوە ئێمە وەک خەڵکێک پێکەوە یەکگرتووە بین. کاتی ئەوە هاتووە. بەڵێنی بە هەر وڵاتێکی ئەمەریکی خاکی خۆمان دەدەم کە سەرۆکی هەموو خەڵکی ئەمەریکا دەبم و ئەوەش بۆ من زۆرگرینگە. بۆ ئەو کەسانەی کە وایان هەڵبژارد لە ڕابردوودا پشتیوانی لە من نەکەن، ئەوانەی کە ژمارەیان زۆر نەبوو، داوای ئامۆژگاری و یارمەتی ئێوە دەکەم کە دەتوانین پێکەوە کار بکەین و وڵاتە مەزنەکەمان یەکگرتوو بکەین."

دانۆڵد تڕامپ ئەمڕۆ لە وتاری بۆ پشتیوانانی بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دا، پێشەکی گوتی هەر ئێستا لە لایەن خانمی هیلەری کلینتنەوە پێرۆزباییم لێکراوە.تڕامپ کوتی خانمی کڵینتن ساڵانێکی زۆر خەباتی کردووە و دەبیت بە ئەو ڕاستیە بزانین.

تڕامپ داوای کرد تەنانەت ئەوانەی دەنگیان پێ نەدا بۆ یەکیەتی وڵات تێبکۆشن. ئەو بەڵێنی دا کە دەرفەت بە هەموو کەس بدرێت وەک ئەرکێک کە نوێکردنەوەی خوازیاکانی ئەمەریکایە. ئەو گوتی پێویستە هەل بۆ هەموو لایەک بڕەخسێت کە لێوەشاوەیی خۆیان نیشان بدات.

سەبارەت بە پلان بۆ نێوخۆی ئەمەریکا، تڕامپ گوتی هەوڵی سازکردنی جادەکان، پردەکان، نەخۆشخانە و هەروەها بنیاتنانی خزمەتگوزارییەکانی سەرەتایی دەدەن.

ئەو گوتی ڕێز لە خانەنشینانی لەشکری دەگرترێت.

هەروەها گوتی بەردەوام دەبن لە سەر پلانێکی گەورەی ئابووری و لە ئاستی جیهان دا هەوڵ دەدەن مودارا لە گەڵ وڵاتان بکەین و پێوەندێکی باشمان هەبێت.

هەروەها جەختی کرد کە بە شێوەیەکی عادڵانە ڕەفتار لە گەڵ هەموو لایەک بکرێت.

تڕامپ سپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بە وتەی خۆی هاوکارێیان بۆ "ئەو سەرکەوتنە مێژوویی" یە کرد.

XS
SM
MD
LG