Accessibility links

بێرنی ساندەرس بەڵێن دەدات لەگەڵ هێلەری کلنتن کاربکات بۆ شکستهێنان بە دۆناڵد ترمپ

  • VOA News

سیناتۆر بێرنی ساندەر ڕکابەری هێلەری کلنتن بۆ کاندیدێتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڵێنی داوە لەگەڵ خانم هێلەری کلنتن کاربکات بۆ ڕێگەگرتن لە دۆناڵد ترەمپ لەوەی ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا.

شەوی پـێنجشەممە لە ڤیدیۆیەکدا کە لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکرایەوە، بێرنی ساندەرس گوتی لە پـێنج مانگی داهاتوو، واتە هەتا کاتی دەنگدانەکە، لەگەڵ خانم هێلەری هەوڵی خۆی دەدات بۆ شکستهێنان بە دۆنالد ترەمپ کە پـێشبینی دەکرێت ببێتە کاندیدی کۆماریـیەکان.

پاشان گوتی بەردەوام دەبێت لە بانگەشەکردن بۆ سیاسەتی لیبراڵی خۆی و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە نێو حزبی دیموکراتدا. بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نەکرد کە لە پـێشبڕکێـکە دەکشێتەوە یان پشـتیوانی لە خانم هێلەری دەکات بۆ کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

هەرچەندە هێلەری کلنتن پشـتیوانی 2800 شاندی دیموکراتی هەیە لە کاتێـکدا بە بەپـێی ڕێساکان تەنیا پشـتیوانی 2383 شاندی بەسە، بەڵام هێشتا نابێتە کاندیدی فەرمی هەتا لە کۆنگرەی گشتی دیموکراتەکاندا بڕیاری لەسەر نەدرێت. کۆنگرەکە لە 25 بۆ 28 ی مانگی حەوت لە شاری فیلادلفیای ویلایەتی پەنسلڤانیا سازدەکرێت.

XS
SM
MD
LG