به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پیرۆزبایی پێشکه‌ش به جیهانی ئیسلامی کرد.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه کاتی بیرکردنه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها سه‌نگ خستنه سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌یه که هاوبه‌شن له نێوان موسڵمانان و خه‌ڵکانی دیکه‌دا.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی جه‌ژنی ئه‌مساڵی موسڵمانان بۆنه‌یه‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر گرنگی سنگ فراوانی ئاینی له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی دا به‌وانه‌ی له‌مساڵدا زیانیان به‌هۆی لافاوه وێرانکاریه‌کانی پاکستانه‌وه لێکه‌وتووه. ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه له بیروهزری زۆر له خه‌ڵکانی سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌بن. سه‌رۆک ده‌شڵێت سه‌رجه‌م ئه‌مریکایـیه‌کان ده‌توانن به‌شداری له هه‌و‌ڵه‌کانی فریاگوزاری و بنیاتنانه‌وه‌ی پاکستان‌دا بکه‌ن ، ئه‌مه‌ش به کۆمه‌ککردنی پاکستان له رێگه‌ی ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا www.state.gov .