Accessibility links

ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشیەکانی میسر و ئەمەریکا لە دەریای سوور


وەزارەتی بەرگری میسر ڕایگەیاند چەند یەکەیەکی هێزی دەریایی میسری و ئەمەریکی دەستیان کردووە بە ڕاهێنانی هاوبەش لە دەریای سوور و شەش وڵات بەشداری تیادا کردووە لەوانەش سعودیە و کوەیت وەکو چاودێر

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەم مانگەدا هەوڵیدا پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ میسردا باش بکاتەوە بە بانگهێشتکردنی سیسی بۆ کۆشکی سپی و بە ئاشکرا ڕایگەیاند پشتیوانی میسر دەکات لە شەڕی ئیسلامی توندڕەودا و ئەوەش یەکەم سەردانی سیسی بوو بۆ ئەمەریکا لەو کاتەوەی پۆستی سەرۆکایەتی میسری وەرگرتووە و هەردوولا باسیان لە باشترکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوانیان کرد.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕا‌هێنانە سەربازییە دەریاییە هاوبەشییەکانی نێوان میسر و ئەمەریکا دەستی پێکردووە بە بەشداری کردنی یەکەی هێزی دەریایی هەردوو وڵات و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت لە دەریای سوور.

هەروەها هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، بەحرەین، پاکستان، ئیمارات، کوەیت و ئیتاڵیا بەشداریان کردووە وەکوو چاودێر.

وەزارەتی بەرگری میسر وتیشی " ئەم ڕاهێنانە سەربازییە ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکی پتەوی ستراتیژی دوو وڵاتەکەیە ە زۆربەی بوارەکاندا."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG