سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چاودێری پـێشـهاته‌کانی میسر له نزیکه‌وه ده‌کات و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی چی له توانایدا بیکات بۆ پـشـتیوانیکردن له گۆڕان به‌ره‌و دیموکراسیـیه‌کی ڕاسته‌قینه و ڕێـک‌وپـێـک.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما و له میانه‌ی گوته‌یه‌کیدا له ویلایه‌تی میشیگن گوتی مێژوویه‌کی نوێ له میسره‌وه دێته‌کایه‌وه. سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی به‌و سـاته دانا که گه‌لی میسر ده‌یویست. گوتیشی خه‌ڵـکی به ژماره‌یه‌کی بێ وێنه هاتنه ده‌رێ و له هه‌موو ته‌مه‌ن و پـێـکهاته‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه. گوتیشی گه‌نجان پـێشـڕه‌وی ئه‌و هه‌وڵانه بوون.