ڕێژه‌ی بێـکاری له ئه‌مه‌ریکا له مانگی دوازده‌دا هاتۆته خوارێ و گه‌یشـتووه‌ته 9.4 . هاتنه خواره‌وه‌ی به ڕێژه‌ی 0.4 وایکردووه ڕێژه‌ی بێـکاری بگاته نزمترین ئاسـتی له ماوه‌ی سـاڵ و نیوێـکدا.
ڕاپـۆرتی ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی کار هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا 103 هه‌زار کار له ئه‌مه‌ریکا زیادی کردووه. ژماره‌ی ئه‌م کاره نوێـیانه زیاترینه له ژماره‌ی ڕێژه‌ی زیادبوونی کاره‌کان له مانگه‌کانی دیکه‌ی سـاڵی 2010 دا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا زۆر که‌متره له‌وه‌ی زۆربه‌ی شاره‌زایان پـێشبینیـیان ده‌کرد. ئه‌م زیادبوونی کاره له مانگی دوازده دوابه‌دوای له‌ده‌سـتدانی ئه‌و 8 ملیۆن کاره دێت له میانه‌ی قه‌یرانی ئابوری‌دا.