پلانێکی کۆماریـیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی قه‌رزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، ئه‌مڕۆ کۆنگرسی وڵات ده‌نگدانێکی له‌سه‌ر ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی که که‌متر له یه‌ک هه‌فته کات به ده‌سته‌وه ماوه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاره‌ی بۆ به‌رێوه‌بردنی کاروباره‌کانی وڵاتی به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت.
یاسادانه‌ران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که تیایدا کۆماریـیه‌کان زۆرینه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازێک ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی له لایه‌ن جۆن بهینهری سه‌رۆکی خانه‌ی نوێنه‌رانه‌وه پێشکه‌ش کراوه و به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی ناوبراو ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رزی ئه‌مه‌ریکا به بڕی 14.3 ترلیۆن دۆلار به‌رزده‌کاته‌وه ، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان به بڕی ملیاره‌ها دۆلار .
ئه‌وه‌ی جێێ ئاماژه‌دانه، سه‌رۆک براک ئۆباما هه‌ڕه‌شه‌ی ڤیتۆکردنی ئه‌م پلانه‌ی کردووه، هاوکات پێشنیازه‌که‌ی جۆن به‌ینه‌ر ناڕه‌زایی له لایه‌ن هاوبه‌ندی دیموکراته‌کانی پارتی سه‌رۆکی له نێو ئه‌نجومه‌نی پیرانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی کۆماری ئه‌وانه‌ی به‌شێکن له‌وپه‌ڕی کۆنه‌پارێزانی بزوتنه‌وه‌ی ناسراو به" تی پارتی ".
هه‌ر دوێنێش جۆن به‌ینه‌ر داوایه‌کی راشکاوانه‌ی له یاسادانه‌رانی سه‌ر به پارتی کۆماری کرد که پشتیوانی له پلانه‌که‌ی په‌یوه‌ستی بکه‌ن .
هاوکات سه‌رۆک براک ئۆباما پشتیوانی له پلانێکی دژ به وه‌ی جۆن به‌ینه‌ر ده‌کات ئه‌وه‌ی له لایه‌ن" هێری ریدی" دیموکرات جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێت ، ناوبراو سه‌رۆکی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سهناته و پلانه‌که‌ی داوای بڕێکی زیاتر له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رز بۆ وڵات ده‌کات.
به‌بێ گه‌یشتن به بڕیارێک هه‌تا 2 ی مانگی داهاتوو، ئه‌وا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له به‌جێگه‌یاندنی هه‌ندێـک له به‌رپرسیارێتی دارایی سه‌رشانی دواده‌که‌وێت. له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا و بانقی ناوه‌ندی وڵات و هه‌روه‌ها کۆشکی سپی سه‌رجه‌م ئاگی ئه‌وه‌یان داوه که دواکه‌تن له گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێک به‌ر له کۆتای دوا مۆڵه‌تی 2 ی مانگی ئاینده، ئه‌و کاره ده‌رئه‌نجامی زۆر خراپی له‌سه‌ر ئابوری ده‌بێت.