باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ندامانی کۆنگرس ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه درێژه به هه‌وڵه‌کانیان ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشـتن به چاره‌سه‌رێـکی مامناوه‌ندی په‌یوه‌ست به‌وه‌ی چۆن ئاسـتی قه‌رزی وڵات به‌رز بکه‌نه‌وه، له‌و ده‌مه‌ی دوا مۆڵه‌تی دووی مانگی داهاتوو وا نزیک ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له شیانی کاره‌سـاتی دواکه‌وتنی چاره‌سه‌ری کێشه‌که به دور ڕاگرن.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت من هیوا بڕاو نابم له‌وه‌ی وه‌ک خۆی به سه‌ودایه‌کی مه‌زن ناودێری ده‌کات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی وه‌رگرتنی قه‌رز، هاوکاتی ئه‌وه‌ی کورتهێنانی بوجه‌ی حکومه‌ت که‌م ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا ڕه‌نگه ئه‌و له‌مه‌ڕ سه‌ودایه‌کی کاتی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی وه‌رگرتنی قه‌رز ئاواڵابێت.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌ی کارنی گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی گوتی به‌ڕێز ئۆباما سه‌ودایه‌کی کورتخایه‌ن په‌سه‌ند ده‌کات له پـێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی قه‌رزی وڵات، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له پـلانێـکی به‌رینتر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆرتهێنانی بوجه و دان به‌وه‌دا ده‌نێت که پـێویست به کاتی زیاتر ده‌بێت بۆ گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌کی گشـتگیر تاکو له ڕێگه‌ی پـرۆسه‌ی ته‌شریعیـیه‌وه کاری خۆی بکات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه که‌متر له دوو هه‌فته‌ی ماوه به‌ر له‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ست به دواکه‌وتن بکات له‌مه‌ڕ بڕی 14.3 ترلیۆن دۆلار قه‌رز. دوێنێ سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی کۆنگرس سـازدا له‌سه‌ر پـلانێـک ئه‌وه‌ی له لایه‌ن گرووپی هه‌ردوو حزبی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکایی پـێشـکه‌ش کرا که به گرووپی شه‌ش قۆڵی ناسراوه.
پـلانه‌که داوای که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سـتبه‌جێی بڕی 500 ملیار دۆلار که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان ده‌کات وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵێـکی مه‌زنتر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت به بڕی نزیکه‌ی 4 ترلیۆن دۆلار له ماوه‌ی 10 سـاڵی داهاتوودا.