دووباره ناکۆکی که‌وته نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به پلانه جیاوازه‌کانیان بۆ زیاکردنی بڕی قه‌رزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له داوا مۆڵه‌تیان له دووی مانگی هه‌شتدا.
ڕێبه‌رانی کۆماری له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ده‌نگدانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له‌سه‌ر پلانه‌که تاکو ڕۆژی پێنجشه‌ممه دواخست داوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وت به‌رنووسی بڕیاره‌که سه‌باره‌ت به ئاستی که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه به‌و جۆره نیـیه که به‌ڵێنی پێ‌درابوو.
ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی نێوان یاسادانه‌ران دووباره له ئه‌مڕۆشدا بووه مایه‌ی دابه‌زینی به‌های سه‌هم و سه‌نه‌ده‌کانی ئه‌مه‌ریکا له بازاڕه‌کاندا.
هه‌رچه‌ندێکه ویلیا‌م ده‌لی به‌رپرس کارمه‌ندانی کۆشکی سپی به ته‌له‌فزیۆنی سی ئین بی سی ڕاگه‌یاند له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا که ئه‌مه‌ریکا شکست ناهێنێت له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی له واده‌ی خۆیدا.
و گوتی پلانی زۆر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان تاووتوێکراون، به‌ڵام گوشارێکی زۆر که‌وتۆته سه‌ر هه‌موو که‌سێك له‌م ده‌مه‌ی له دوا مۆڵه‌ت له 2ی مانگی 8 نزیک ده‌بنه‌وه به‌ڵام له کۆتاییدا کونگریس ئاڕاسته‌یه‌کی دروست ده‌گرنه به‌ر.