یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه مشـتومڕ له سه‌ر جوته پـلانێـکی جیاواز ده‌که‌ن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی قه‌رزی وڵاته‌که، له‌و ده‌مه‌ی ته‌نها یه‌ک هه‌فته ماوه بۆ خۆلادان له‌وه‌ی بۆ یه‌که‌م جار حکومه‌ت نه‌توانێت به‌شێـک له قه‌رزه‌کانی له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا بداته‌وه.
شه‌وی دووشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی کۆنگرس قه‌یرانێـکی گه‌وره‌ی ئابوری ده‌نێنه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و هه‌تا 2 ی مانگی هه‌شت له‌سه‌ر ئاسـتی زیادکردنی قه‌رز به ڕێـکه‌وتنێـک نه‌گات.
چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ر له وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما، ئه‌نجومه‌نی سیناتی ژێر کۆنتڕۆڵی دیموکراته‌کان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماریـیه‌کان دوو پـلانی جیاوازیان ئاشـکراکرد و هه‌ردووکیان باس له که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت و زیادکردنی ئاسـتی قه‌رزی وڵاته‌که ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا پشـتگیری له پـلانی هاری ڕیدی دیموکرات و ڕابه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات کرد بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان به بڕی 2.7 ترلیۆن دۆلار و پـێشـنیازی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی قه‌رزکردن له سـاڵی ئاینده‌دا له‌خۆ ده‌گرێت که سـاڵی هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌کانه له ئه‌مه‌ریکا.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جۆن به‌ینه‌ر له وتاری وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی خۆیدا پـلانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی پـڕه له ژمێریاری نادوروست و فێڵی واشنتن (واته فێڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی واشنتن). باینه‌ر له بری ئه‌و پـلانه پـێشنیاری کردووه به به‌های 1.2 ترلیۆن دۆلار خه‌رجیـیه‌کان که‌م بکرێنه‌وه و به بڕی 1 ترلیۆن دۆلاریش ده‌سـتبه‌جێ ئاسـتی قه‌رز زیادبکرێت و شیانی زیادکردنێـکی دیکه له سـاڵی داهاتوودا که ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست به که‌مکردنه‌وه‌ی دیکه‌ی خه‌رجیـیه‌کان و چاکسـازی له وه‌رگرتنی باجدا.