Accessibility links

بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما مەرجەکانی گەشتکردن بۆ کوبا خاودەکاتەوە


ئەمڕۆ سێشەممە بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما یاسا و رێساکانی گەشتکردنی بۆ کوبا خاوکردەوە ، هەوەها بەکارهێنانی دۆلای ئەمریکایی لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە. بەم جۆرە ئەمریکا ئەو کۆت و پێوەندانە لادەبات کەلە پیناو خولقاندنی پەیوەندی زیاتر دۆستانەی نێوان ئەمریک او کوبایە. ئەم هەنگاوەی بەرێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆبما بە پێنج رۆژ بەر لەوەیە سەرۆک براک ئۆباما سەردانێکی مێژویی بۆ هاڤانا بکات.

بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما ئەمڕۆ رایگەیاند کەسان خۆیان دەتوانن گەشت بۆ کوبا بکەن لەبری ئەوەی بە کۆمەڵ ئەو گەشتە گرانبەهایە ئەنجام بدەن. ئەمەش واتای ئەوەیە کە هەر کەسێکی ئەمریکایی بە یاسایی دەتوانێت سەردانی کوبا بکات ، بەو مەرجەی فۆرمی داواکاری پڕبکاتەوە و تیدا دڵنیایی ئەوە بدات کە گەشتەکانیان بۆ مەبەستی فێرکاریە نەک بۆ مەبەستی گەشتوگوزاری بێت.

هاوکات پێشبینی دەکرێت کە خاوکردنەوەی یاسا و رێنوماییەکانی گەشتکردن لە ئەمریکاوە بۆ کوبا سوودی بۆ گەشتە ئاسمانیەکانی وڵات هەبێت ، ئەو کارەی هێڵەکانی گەشتی ئاسمانی ئەمریکایی بە هیوان لە چەند مانگی داهاتودا دەستی پێبکەن.

XS
SM
MD
LG