Accessibility links

پـزیشکانی ئەمەریکایی و کوبی پـێکەوە لە هایتی کاردەکەن


دیپلۆماتێکی ئەمەریکایی دەڵێت وڵاتەکەی و کوبا دەرفەتێکی مێژوییان لە بەردەستدایە بۆ پێکەوە کارکردنیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هایتی، ئەو وڵاتەی هێشتا خەڵکەکەی لە ڕەوشێکی گرفتاویدان بۆ کەوتنەوە سەرپێی خۆیان ، ئەمەش لە ئاکامی ئەو بومەلەرزە کاولکاریەی ساڵی 2010 لە وڵاتەکەی دان و بووە هۆی گیان لەدەسـتدانی زیاتر لە 200 هەزار کەس.

لەو بارەیەوە ئەمڕۆ هەینی برایەن شوکان، یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکی کاروباری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە باڵیوزخانەی ئەمەریکا لە پۆرتۆپرینس گوتی دوابەدوای گێڕانەوەی پەیوەندیە دیپلۆماتیەکانی نێوان ئەمەریکا و کوبا، ئێستا پزیشکانی هەردوو وڵات دەتوانن پێکەوە کاربکەن بە مەبەستی هاوکاریکردن لە چاککردنی سیستیمی خزمەتگوزاری تەندروستی هایتی. برایەن شوکان گوتیشی ئێمە دەزانین کوبا مێژویەکی دورودرێژی لە هاوکاریکردنی پـزیشکی و پسپۆریەکی زۆری تەندروستی هایتیدای هەبووە و هەروەها بە سەدان لە پـزیشکانی کوبی لێرە لە هایتی لە کاتی پـێویستدا خزمەتیان کردووە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە باڵیۆزی کوبا ریکاردۆ گارسییا گوتی هاریکاری نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کوبا کارێکی ئاساییە. هەفتەی رابردوو پزیشکانی کوبی سەردانی نەخۆشخانەی نێو کەشتی ئەمریکایی USNS لە پۆرتۆپرینس کرد، لەو شوێنەی تیمی تەندروستی نێو کەشتیە ئەمەریکاییەکە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیانی هایتی دەکەن.

XS
SM
MD
LG