ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆنگرسی نوێی ئه‌مه‌ریکا کۆبوونه‌ته‌وه که تیایدا کۆماریـیه‌کان ده‌بنه زۆرینه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، وه ده‌شڵێن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و چاکسـازیـیه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له یاسای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی په‌سه‌ندی کردووه پـوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
ئه‌ندامی کۆماری جۆن بۆینه‌ر که شوێنی نانسی پلوسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌گرێته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌و یاسایه زۆر له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت ده‌که‌وێت و ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌سـتدانی کارێـکی زۆر.
کۆماریـیه‌کان ده‌یانه‌وێت به خێرایی کار له‌سه‌ر یاسای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بکه‌ن و به نیازن هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگدانێـک سـازبکه‌ن بۆ پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی یاسا نوێـیه‌که. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا پـێناچێت ئه‌م هه‌وڵه‌یان سه‌ربگرێت، چونکه ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینات که پارتی دیموکراتی سه‌رۆک ئۆباما تیایدا زۆرینه‌یه په‌سه‌ند بکرێت.
ئه‌ندامانی دیموکراتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یازده‌دا زۆرینه‌یان له ئه‌نجومه‌نه‌که له‌ده‌سـتدا، ئه‌م پـلانه‌ی کۆماریـیه‌کانیان به توندی ڕه‌تکردۆته‌وه.
خانم ده‌بی وه‌یسه‌رمان شۆڵتز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ویلایه‌تی فلۆریداوه ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌م پـلانی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی یاساکه زیان به ملیۆنه‌ها ئه‌مه‌ریکایی ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌وره‌ها ڕه‌نگه بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریش بخاته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه. ئه‌وه‌شی وه‌ها دانا که نمونه‌یه‌که بۆ دوو ڕوویی کۆماریـیه‌کان.