وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ڕۆژی شه‌ممه به ناو به‌شـه‌کانی پـیشـانگای جیهانی له شه‌نگهای وڵاتی چیندا گه‌ڕا.
خانم هێله‌ری سه‌ردانی به‌شـی ئه‌مه‌ریکی و چینی کرد و له‌وێ له لایه‌ن خه‌ڵـکێـکی زۆر که زۆربه‌یان چینی بوون پـێشـوازی لێـکرا.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له ناوه‌ندی پـیشـانگاکه، خانم هێله‌ری به سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی شه‌نگهای ی‌و ژینگشێنی گوت ئه‌و به چه‌ندین تێڕوانین و هه‌ستی باشه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ره‌و به‌یژینی پایته‌خت ده‌ڕوات بۆ وتووێژکردن له باره‌ی مه‌سه‌له ئابوری و سـیاسـیـیه‌کاندا.
پـێده‌چێت هه‌روه‌ها له وتووێژه‌کاندا سه‌نگی بخرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نوقمبوونی که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌که‌ی کۆریای باشور که کۆریای باکوری پێ‌تاوانبارکراوه.