هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشـتی کۆریای باکوری کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌شـتیـیه‌کی کۆریای باشوری نوقم کرد و گوتی ده‌بێت ئه‌و وڵاته گۆشه‌گیرکراوه ڕووبه‌ڕووی ئاکامه‌کانی ئه‌و کاره‌ی بـبێته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی و له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆنی کاتسویا ئۆکادا له توکیۆ خانم هێله‌ری ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و به کارێـکی دوژمنکارانه ناوزه‌دیکرد و گوتیشی ئه‌مه‌ریکا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی نوقمکردنی که‌شتی جه‌نگی شیۆنانی کۆریای باشور ده‌کات له‌گه‌ڵ ژاپـۆن و چین و کۆریای باشور.
خانم هێله‌ری هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان واشنتن و توکیۆ له ماوه‌ی 50 سـاڵی ڕابردوودا به‌رز نرخاند و به گرنگی دانا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له سه‌خته‌کان له ئاینده‌دا.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی خانم کلنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن یوکیۆ هاتۆیاما وتووێژ بکات. چاوهڕواندهکرێت مشـتومڕ له‌سه‌ر پـلانی به‌ڕێز یوکیۆ بکه‌ن بۆ گواسـتنه‌وه‌ی بنکه‌ی ئاسـمانی هێزه‌کانی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکا له دورگه‌ی ئۆکیناوا.