Accessibility links

وەزیری دەرەەی چین چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکەوێت لە ئەڵمانیا


دەزگای فەڕمی چین (شینخوا) ڕایگەیاند ئەمڕۆ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین چاوی بە ڕێکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کەوتووە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کۆمەڵەی بیست لە شاری بۆنی ئەڵمانیا.

شینخوا لە هەواڵێکی کوورتدا کە وردەکاری زیاتری نەدا وتی ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر کۆمەڵێک بابەت دەربڕیوە کە جێی نیگەرانی هەردوولان.

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک جین پینگ هەفتەی پێشوو ، سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕازیبوو کە ڕێز لە سیاسەتی "یەک چین" بگرێت کە ئەوەش زۆر گرنگ بوو بۆ پەکین.

ئەوە یەکەم پەیوەندی تەلەفونی بوو لەنێوان دوو سەرۆکەکەدا دوای ئەوەی کە سەرۆک ترامپ بووە سەرۆک.

بەڵام لە هەندێک بابەتدا کە دوو وڵاتەکە ڕێکناکەون لەسەری لە پەیوەندییە تەلەفوننیەکەدا باسنەکراون وەکوو دراو و بازرگانی و دەریای باشوری چین و کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG