وه‌زیری به‌رگری چین ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتویه‌تی ، کۆکه له‌گه‌ڵ ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا له‌سه‌ر پێویستی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه له‌شکرییه‌کانی هه‌ردوو وڵات بخه‌نه سه‌ر بنه‌مایه‌کی چه‌سپاو تره‌وه ، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری چین باسی له‌وه نه‌کرد متمانه هه‌بێت که چیی دی پشێوی ناکه‌وێته ناو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه.
ئه‌م خاڵه بۆ ڕۆبه‌رتس گه‌یتس گرنگه که ده‌مێکه گازه‌نده له چین ده‌کات له‌سه‌ر بڕینی په‌یوه‌ندی له‌شکریی وه‌ک ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌ندێ بڕیاری سیاسی ، له‌وانه فرۆشتنی چه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به تایوان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له بێژینگه ، بۆ دروستکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌شکریی پاش یه‌ک ساڵی دابڕان ، وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوتووه خۆیی و وه‌زیری به‌رگری چین کۆک بوونێکی به‌هێز له نێوانیاندایه بۆ په‌یوه‌ندییه‌کی تۆکمه‌ی له‌شکریی به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کانی لێک تێنه‌گه‌یشتن و هه‌روه‌هاش که‌مکردنه‌وه‌ی به هه‌ڵه لێکدانه‌وه یان تاو وتوی کردنی مه‌سه‌له‌کان.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نه‌بنه هۆکارێک بۆ گۆڕانی هه‌لوێستی سیاسی.
له هه‌مان کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیدا ، وه‌زیری به‌رگری چین گوتویه‌تی ئه‌میش په‌یوه‌ندیه‌کی سه‌قامگیریی له‌شکریی به باش ده‌زانێت ، به‌ڵام پشێویشی به دوور نه‌زانی له ڕوانگه‌ی فرۆشتنی چه‌که‌وه به تایوان که گوتی ئه‌و جۆره سه‌ودایه زیان له کرۆکی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌دات.