به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی خۆیان ڕێـکبخه‌ن په‌یوه‌ست به نیازی کۆریای باکور بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌کێـک، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی که بووه‌ته ته‌وه‌ره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی ناو‌کی ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له سیۆلی پایته‌ختی کۆریای باشور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارده‌ده‌رێـکی سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌ڵێت هو ژینتاوی سه‌رۆکی چینی نیگه‌رانی جیدی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕیوه له‌و ده‌مه‌ی پـێـکه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما کۆبوونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پـلانی کۆریای باکور بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌ک.
له‌و باره‌یه‌وه بێن ڕۆدز جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکایی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به په‌یامنێرانی گوت سه‌رۆکی چینی به سه‌رۆک ئۆبامای گوتووه چین هه‌نووکه نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی هه‌ڵـدانی ئه‌و موشه‌که‌وه بۆ پـیۆنگ‌یانگ ده‌ربڕیوه. ناوبراو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا هه‌ردوو سه‌رۆک پـێـکهاتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کۆریای باکور کاری هه‌ڵـدانی موشه‌که‌که ئه‌نجام‌بدات، ئه‌وا هه‌نگاوی داهاتووی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریکا و چین بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته چی ده‌بێت.
له میانه‌ی تێبینیـیه‌کی دوێنێیدا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوای له چین کرد که چیتر چاوپـۆشی له مه‌سه‌له‌ی گوێ پـێ‌نه‌دانی ناو‌کی کۆریای باکور نه‌دات، هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆباما داواشی له چین کرد توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ جڵه‌وکردنی خواسته‌کانی ناو‌کی پـیۆنگ‌یانگ به‌کاربهێنێت.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی گوتنه چین هاوپه‌یمانێـکی سه‌ره‌کی و هه‌روه‌ها شه‌ریکێـکی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کۆریای باکوره، به‌ڵام په‌کین ده‌ڵێت کاریگه‌ری سیاسی خۆی له‌سه‌ر کۆریای باکور سـنوورداره.