گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری چین ڕه‌خنه‌ی توندی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گرتووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی مه‌شق و ڕاهێنانی له‌شـکری له ده‌ریای باشوری چین و هه‌روه‌ها سوڕاندنه‌وه‌ی فڕۆکه چاودێریـیه‌کانی به‌سه‌ر که‌ناره‌کانی وڵاته‌که‌یدا.
ژه‌نه‌ڕاڵ چێن بینگ ڕۆژی دووشه‌ممه و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن، ئه‌م لێـدوانه‌ی دا. گوتیشی ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ فلپـین و ڤێـتنام به ته‌واوی کارێـکی گونجاو نیـیه له‌و ده‌مه‌ی چین دووچاری گرژی بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته‌دا.
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ چێن پاش وتووێژی له‌گه‌ڵ مایک مۆڵن ئه‌مه‌ریکای تاوانبارکرد به‌وه‌ی فڕۆکه سیخوڕیـیه‌کانی خۆی له دوری 25 کیلۆمه‌تر له سـنووره‌کانی چین ده‌سوڕێنێته‌وه. پاشـان داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد هه‌سـت و سۆزی گه‌لی چین له‌به‌رچاوبگرێت.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌دمیراڵ مۆڵن که به سه‌ردانێـکی چوار ڕۆژی له چینه گوتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌یان سـاڵه مه‌شق و ڕاهێنانی له‌شـکری له‌گه‌ڵ دۆسـه‌کانی له ناوچه‌که‌دا ده‌کات و له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام ده‌بێت. گوتیشی هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر سوڕاندنه‌وه‌ی فڕۆکه چاودێریـیه‌کانی خۆی له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێسـا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کاندا.