وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جانێت نه‌پـۆلیتانۆ ده‌ڵێت دوو سـندوقی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی که له یه‌مه‌نه‌وه ڕه‌وانه‌کرابوون و ئامانجیان ئه‌مه‌ریکا بوو، مۆرکی ئه‌لقاعیده‌ی پـێوه‌یه، به تایبه‌تی لقی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن.
هه‌روه‌ها نه‌پـۆلیتانۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه به میدیاکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند لێـکۆڵینه‌وه ده‌سـتپـێـکراوه و ده‌بێت چی له ناو سـندوقه‌کاندا هه‌یه شیبکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌رئه‌نجامێـکی دوروست.
گوتیشی پـێده‌چێت سـندوقه‌کان مادده‌ی کیمیاوی ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی جۆری PETN ی تێدابێت.
ئه‌مه‌ریکا و یه‌مه‌ن و به‌ریتانیا به دوای تێرۆریستی گومانبار ده‌گه‌ڕێن ئه‌وانه‌ی سـندوقه‌کانیان ڕه‌وانه‌کردبوو بۆ شوێنی په‌رسـتگای جووه‌کان له شـاری شیـکاگۆ.
سـندوقه‌کان له دوو فڕۆکه له به‌ریتانیا و دوبه‌ی دۆزرابوونه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباماش ئه‌و سـندوقانه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تێرۆریسـتی ڕاسته‌قینه ناوبرد.