وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن به نیازه ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی بورما بکات، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی زیاتر له 50 سـاڵدا.
خانم کلنتن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ره‌و ئاسیا ده‌ڕوات و یه‌که‌م وه‌سـتانی له کۆریای باشور ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ره‌و بورما بڕوات.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ بورما ده‌نێرێت وه‌ک کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ره‌و پـێشـچوونانه‌ی حکومه‌تی بورما ناویه‌تی، له‌وانه کۆتایی‌هێنان به ده‌یان ساڵی حوکمڕانی له‌شـکری له مانگی سێـدا کاتێـک په‌رله‌مانێـکی سیڤیلی هاته کایه‌وه.
یاریده‌ده‌رێـکی سه‌رۆکایه‌تی بورما به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه ئه‌م پـێشـهاته نوێـیانه له په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کان ڕه‌نگه بـبنه مایه‌ی کۆتایی‌هێنان به سزاکانی ئه‌مه‌ریکا له دژی بورما.