له ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی گه‌وره‌ی نوێی دیپـلۆماسیدا، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له مانگی داهاتوو وه‌زیری ده‌ره‌وه خانم هێله‌ری کلنتن ڕه‌وانه‌ی بورما ده‌کات.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م سه‌ردانه کرا، ئه‌وا هێله‌ری کلنتن ده‌بێته یه‌که‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی زیاتر له 50 سـاڵدا سه‌ردانی بورما بکات.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی له دورگه‌ی بالی ئه‌نده‌نوسیا ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه به‌ره‌و پـێشـچوونه‌ی حکومه‌تی بورمایه، له‌وانه کۆتایی‌هێنان به ده‌یان سـاڵی حوکمڕانی له‌شـکری کاتێـک له مانگی سێ‌دا په‌رله‌مانێـکی مه‌ده‌نی له وڵاته‌که‌دا هاته کایه‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی ئاماژه‌یان به‌و هه‌نگاوانه دا که نراون بۆ ده‌سـتکردن به وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن ئانگ سان سو‌و کی و هه‌روه‌ها ئازادکردنی ژماره‌یه‌ک له زیندانیـیه سیاسیـیه‌کان و کرانه‌وه‌ی وڵاته‌که به‌ره‌و ڕووی جیهانی سیاسه‌تدا. گوتیشی ئه‌گه‌ر بێت و بورما به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی چاکسـازی دیموکراسی ئه‌وا ده‌کرێت په‌یوه‌ندیـیه‌کی نوێی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێت.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و پـێشـتر بۆ یه‌که‌م جار به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئانگ سان سو‌و کی کرد و جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی خانم ئان سان سو‌و کی پـشـتیوانی له هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات بۆ به‌ره‌و پـێشـبردنی پـرۆسه‌که.