یاسادانه‌ران له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به چه‌ند خوله‌کێـک له کۆتایی شه‌و بوو گه‌یشتنه ڕێـکه‌وتنێـک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به ملیار دۆلار له بوجه‌ی فیدراڵی و خۆلادان له که‌مکردنه‌وه‌ی کاری هه‌ندێـک له دامه‌زراوه حکومیـیه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی له ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی له دره‌نگانێـکی ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشـتینێ هه‌ندێـک که‌مکردنه‌وه هه‌یه مایه‌ی په‌ژاره‌یه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته 38 ملیار دۆلار له بوجه‌ی سـاڵی 2011 دا.
ئه‌نجومه‌نی سینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ڕێـکه‌وتن و چاوه‌ڕوانن بگاته به‌رده‌م سه‌رۆک بۆ واژووکردنی.
وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت پـرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بوجه‌ی ته‌واوه‌تی له نیوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجام‌بدرێت.
ڕابه‌ری زۆرینه‌ی کۆماریـیه‌کان له کۆنگرێس جان بۆینه‌ر گوتی جه‌نگێـکی درێژخایه‌ن بوو، به‌ڵام گوتیشی زۆر گرنگه خه‌رجی که‌م‌بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نه به‌ده‌سـتهێنانی ژینگه‌یه‌کی باشتر بۆ دروسـتکردنی ده‌رفه‌تی کار.
هاری ڕید ڕابه‌ری کۆنگرێس که له پارتی دیموکراته گوتی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری مامناوه‌ند کارێـکی سه‌خت بوو، به‌ڵام بۆ وڵاته‌که گرنگ بوو.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتن ده‌بووایه له کۆی 1.9 ملیۆن کار 800 هه‌زار کاری فیدراڵی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بوه‌سـتایه. هه‌روه‌ها خه‌رجی هێزه سه‌رباریـیه‌کانیش ده‌وه‌سـتا.
سه‌ره‌تای ڕۆژی هه‌ینی هاری ڕید گوتی بوجه‌که له‌سه‌ر یه‌ک کێشه به ته‌واوه‌تی ڕاگیرابوو. کۆماریـیه‌کان پـرۆژه‌یه‌کیان هه‌بوو بۆ ڕاگرتنی 300 ملیۆن دۆلار له بوجه‌ی فیدراڵی بۆ ڕێـکخسـتنی خێزان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه خزمه‌تگوزاریـیه بوو که چاودێری ته‌ندروسـتی و منداڵ له‌باربردنی له‌خۆده‌گرت، به‌ڵام ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ینی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پـرسی کۆمه‌ڵایه‌تی بوجه‌یان هه‌یه ناگرێته‌وه.