Accessibility links

ئۆباما و یاسادانه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن خۆیان بۆ شه‌ڕی بوجه‌ ئاماده‌ ده‌که‌ن

  • VOA News

براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا وتاری رادیۆیی هه‌فتانه‌ی خۆی پـێشـکه‌ش ده‌کات، شه‌ممه‌ 12 ی دووی 2011

براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا وتاری رادیۆیی هه‌فتانه‌ی خۆی پـێشـکه‌ش ده‌کات، شه‌ممه‌ 12 ی دووی 2011

براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بڕی ئه‌و بوجه‌یه‌ی که‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ دیخاته‌ ڕوو خرجیه‌کانی نێو وڵات بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوو راده‌گرێت و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامانه‌ ده‌بیت که‌ خودی سه‌رۆک ئۆباما خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هاوکات گاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری بواری خولقاندنی کار و داهێنان و هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ و فێرکاری نابێت.

له‌ وتاری رادیۆیی هه‌فتانه‌ی ئه‌مڕۆیدا ، به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و بوجه‌یه‌ی به‌نیازه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئاینده‌ رایبگه‌یه‌نێت بڕی 400 ترلیۆن دۆلار له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی ئاینده‌دا له‌ له‌نگی بوجه‌ی وڵات که‌مده‌کاته‌وه‌.

هاوکات له‌ وتاری کۆماریه‌کاندا سینا‌تۆری کۆماری ئۆرین هاچ پلانی که‌مکردنه‌وه‌ی بوجه‌ی خه‌رجیه‌کانی نێو وڵاتی سه‌رۆک ئۆبامای به‌ لاواز ناودێرکرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG