سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به کوشـتنی ئوسامه بن لادنی سه‌ری تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ی بڕی، ئه‌مه‌ش زه‌مینه خۆش ده‌کات بۆ شـکسـتهێنانی ته‌واو به‌م گرووپه تێرۆریسـتیـیه.
دوێنێ سه‌رۆک ئۆباما له گوته‌که‌یدا گوتی پـلانداڕێژه‌ری هێرشه تێروریسـتیـیه‌کانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ، ئه‌وانه‌ی کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز له داهاتوودا نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی شـاره‌زایی له ڕاده به‌ده‌ر و هه‌روه‌ها نه‌بردی چه‌ند که‌سـانێـک.
سه‌رۆک براک ئۆباما ئه‌م گوته‌یه‌ی له بنکه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی ناسراو به فۆرت کامبێڵ له سـتانی که‌نتاکی پـێشـکه‌ش کرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیمی تایبه‌تی هێزی ده‌ریایی ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو په‌لاماری خانووبه‌ره‌که‌ی ئوسامه بن لادنیان له پاکسـتان دا و کوشتیان.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه بنکه‌ی فۆرت کامبێڵ مه‌ڵبه‌ندی یه‌که‌یه‌کی تایبه‌تی له‌شـکریـیه، ئه‌وه‌ی ئه‌رک و سه‌رپه‌رشتی ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و ده‌سته سه‌ربازه تایبه‌ته‌ی کرد که ئه‌رکی هه‌ڵمه‌تی کوشتنی بن لادنیان له شـارۆچکه‌ی ئه‌بت ئاباد له پاکسـتان به ئه‌نجام گه‌یاند و تیایدا سه‌رۆکی تۆڕی ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن کوژرا.
هاوکات ئه‌مڕۆ له وتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیی کۆماریـیه‌کاندا سه‌ناتۆری کۆماری سکات بڕاون گوتی کوشـتنی بن لادن ساته وه‌ختێـکی ئاسووده‌یی بۆ سه‌رۆکی وڵات و هه‌روه‌ها بۆ هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی بوو.