کڕیاران له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی ڕابردوو له به‌رده‌م بازاڕ و فرۆشـگاکانی کاڵا هه‌مه‌جۆره‌کاندا خڕبوونه‌وه و چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد کاڵاکان به نرخێـکی داشکێندراو بکڕن.
شه‌وی ڕابردوو ڕێـکه‌وتی شه‌وی بۆنه‌ی سوپاسگوزاری بوو و وه‌رزی ده‌سـتپـێـکردنی کڕینی کاڵاکانه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌م بۆنه‌یه به هه‌ینی ڕه‌ش ده‌ناسرێت و بازاڕ و فرۆشـگاکان چاوه‌ڕوانی ده‌سـتکه‌وت و قازانجی زۆر ده‌که‌ن. بۆیه بۆنه‌که به هه‌ینی ڕه‌ش ده‌ناسرێت چونکه له ڕابردوودا قازانجه‌کان له ده‌فته‌ری حساباتی بازاڕه‌کاندا به مه‌ره‌که‌بی ڕه‌ش ده‌نووسران و زیانه‌کان به مه‌ره‌که‌بی سوور.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه زۆربه‌ی فرۆشـگاکان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا له شه‌وی هه‌ینی ڕه‌شـدا به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر نرخی کاڵاکانیان داده‌شـکێنن، به تایبه‌ت ئامێره ئه‌لیکترۆنیـیه‌کان.
ئه‌م بۆنه‌یه سـاڵانه ده‌که‌وێته دوایـین هه‌ینی مانگی یازده‌وه و یه‌کێـکه له هه‌ر ڕۆژه گرنگه‌کانی سـاڵ بۆ بازاڕه گه‌وره‌کان له ئه‌مه‌ریکادا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ که له مانگی دوازده‌دا و له ده‌می کرسمسـدا چه‌ند کاڵا ده‌فرۆشن و چه‌ند قازانج ده‌چنـنه‌وه.