سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بڕیاری داوه وێنه‌کانی بن لادن ئه‌وانه‌ی پاش کوژرانی گیراون بڵاو نه‌کرێنه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جه‌ی کارنی گوتی سه‌رۆک ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و ده‌ڵێت هیچ هۆیه‌ک نیـیه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه. گوتیشی بڵاوکردنه‌وه‌یان ڕه‌نگه بـبنه مایه‌ی دروسـتکردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی و هاندان بۆ توندوتیژی.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS ڕاگه‌یاند. به‌ڕێز ئۆباما گوتی هیچ گومانێـک نیـیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بن لادنیان کوشـتبێت. سه‌رۆک گوتیشی ئه‌و پـیاوه که له پـشت هێرشه‌کانی 11ی سـێپـته‌مبه‌ری 2001 ی سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بوو به سـزای ڕه‌وای خۆی گه‌یشت.