پـۆلیس له شـاری نیویۆرک دوو که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که له‌خۆ ئاماده‌کردندا بوون بۆ بوون به ئه‌ندام له ڕێـکخراوێـکی توندڕه‌ودا له سـۆماڵیا که په‌یوه‌ندی به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی و سـتانه‌که‌ش ده‌ڵێن ئه‌و دوو پـیاوه ڕۆژی شه‌ممه شه‌وه‌که‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی جه‌ی ئێف که‌نه‌دی ده‌سـتگیرکراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌کێـک له گیراوه‌کان ناوی محه‌مه‌د حمود ئه‌لعیسـایه و ته‌مه‌نی 20 سـاڵه و ئه‌وی تریشـیان کارلۆس ئێدواردۆ ئالمۆنتێ ته‌مه‌ن 26 سـاڵه و هه‌ردووکیشـیان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایی‌یان هه‌یه و له ده‌مێـکدا ویسـتوویانه به دوو فڕۆکه‌ی جیا بڕۆن به‌ره‌و وڵاتی میسر و له‌وێشه‌وه وه‌ک ده‌گوترێت به‌رنامه‌یان هه‌بووه بڕۆن بۆ سـۆمالیا بۆ په‌یوه‌ندیکردن به ڕێـکخراوی توندڕه‌وی ئه‌لشه‌بابه‌وه.
ئه‌لعیسا و ئالمۆنتێ به کارکردن له تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا گوناهبارکراون.