ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشـێتد پرێس ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و پیاوه‌ی بۆ ماوه‌ی پتر له 15 ساڵ له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ژیابوو له ئێستادا سه‌رۆکی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جیهانی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی ناوبراو ده‌ڵێت کارمه‌ندێکی بواری دژه تیرۆر له بیرۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکایی له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئاژانسی ئاماژه پێکراوی گوتووه عه‌دنان شوکری جومعه‌ی ته‌مه‌ن 35 ساڵان پۆستی ڕابه‌ری کرده له‌شکرییه‌کانی تۆڕی قاعیده‌ی پێسپێردراوه ئه‌مه‌ش دوای ده‌ستگیرکردنی خالید شێخ مه‌حه‌مه‌د له ساڵی 2003 دا ناوبراو یه‌کێک بوو له پلانداڕێژه‌رانی هێرشه‌کانی مانگی 9 ی ساڵی 2001 بۆ سه‌ر وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. هه‌ر له و‌باره‌یه‌وه برایه‌ن لیبلانکی کارمه‌ده‌که‌ی ف بی ئای ده‌ڵێت ، وابڕواده‌کریت که شوکری جومعه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابێت له‌گه‌ڵ ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی تۆڕی ئه‌لقاعیده.