ئه‌مڕۆ خانمی یه‌که‌می ئه‌مه‌ریکای میشێڵ ئۆباما له میانه‌ی گه‌شته‌که‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌فریقایی گه‌یشته "بۆتسوانا " بۆ به‌شداری له وێنه‌کێشـان له‌سه‌ر دیواره‌کانی کلینیکێـکی نه‌خۆشیه‌کانی HIV- ADIS دا.
دوێنێ له ئه‌فریقای باشور ، خانمی یه‌که‌م چاوی به دێسموند توتوی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی که‌وت و به مه‌به‌ستی پشتیوانیکردن له ژیانی ته‌ندروست، خانمی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ قه‌شه فه‌خری ڕێزدار توتودا له یاریگه‌ی که‌یپ تاون کۆبووه‌وه ، به‌ر له‌وه‌ی بچێته نێو گوڕه‌پانی یاریگه‌که‌وه‌و له‌گه‌ڵ منداڵاندا گه‌مه‌ی فتبوڵ بکات.
خانم میشێڵ به منداڵه‌کانی گوت ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کتانه ببنه کاسانێکی سوودمه‌ند، ئه‌وا پێویسته بژاره‌ی ژیرانه هه‌ڵبژێرن و گرنگی و بایه‌خ به ته‌ندروستیتان بده‌ن.
هاوکات قه‌شه توتو به منداڵه‌کانی گوت ئاماده‌بوونی خانمی یه‌که‌م به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که ئاسۆکانی ئاینده‌تان بێ کۆتایی‌یه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، خانم میشێڵی هاوسه‌ری سه‌رۆک براک ئۆباما، هاوکاری له ده‌ستکردن به پرۆگرامێک له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا کرد به ناوی با به‌ره‌و پێش بڕۆین بوو، که بۆ مه‌به‌ستی به گژداچوونه‌وه‌ی کێشه روو له هه‌ڵچوه‌کانی قه‌ڵه‌وی ده‌می منداڵیـیه.
خانمی یه‌که‌می وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا سه‌رگه‌رمی گه‌شتێکی یه‌ک هه‌فته‌یه بۆ ئه‌فریقا و هه‌ردوو کچه‌که‌ی و که‌س و کاری یاوه‌ر گه‌شته‌که‌ی ده‌که‌ن.