پیاداچوونه‌وه‌یه‌کی نوێی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر سـتراتیژی و ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ده‌ڵێت ئه‌م ڕێبازه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌لقاعیده‌ی لاوازکردووه و پـێشـیی به‌هێزبوونی تاڵیبانیشی گرتووه.
ڕاپـۆرتی پیاداچوونه‌وه که پـێـنجشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام سـه‌رنجی ده‌خاته سه‌ڕر شـکسـتدانی ئه‌لقاعیده و ده‌ڵێت ئه‌و کۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه له‌ناوچووه و هێشـتاش هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست له هێرشی گه‌وره بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی ڕۆژئاوا بدات.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت هاوکاری زیاتری پاکسـتان پـێویسته بۆ له‌ناوبردنی حه‌شـارگه‌ی توندڕه‌وان له ناوچه سـنووریـیه‌کانی هاوسـنوور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتان.
پـیاداچوونه‌وه‌که ده‌شڵێت له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌فغانسـتان پـێشـی نفوزی تاڵیبان گیراوه، به‌ڵام ئه‌و ده‌سـتکه‌وتانه‌ی ئاسایش له‌رزۆک و بۆی هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دۆخی جاران.
ئه‌م پـیاداچوونه‌وه‌یه سـاڵێـک پاش ئه‌وه دێت که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕایگه‌یاند 30 هه‌زار سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێ ده‌کاته ئه‌فغانسـتان.
ڕاپـۆرتی پـیاداچوونه‌وه ده‌شڵێت سـتراتیژی ئه‌مه‌ریکا مه‌رجی دیارکردووه بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر وه‌ک دانراوه بۆ سـاڵی 2011 له ئه‌فغانسـتان.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆک ئۆباما باسی ئه‌م ڕاپـۆرته بکات.