کۆشـکی سـپی داوای له ماڵپه‌ڕی WikiLeaks کردووه به‌ڵـگه‌نامه‌ی نهێنی دیکه له‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان بڵاونه‌کاته‌وه. ده‌ڵێت گرنگه چیتر زیان به ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا نه‌گات.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گیبس ڕۆژی هه‌ینی به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NBC گوت هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌توانێت بیکات ئه‌وه‌یه داوا له‌وانه بکات که به‌ڵـگه‌نامه‌یان لایه بڵاوی نه‌که‌نه‌وه.
گوته‌بێژه‌که گوتیشی ده‌مڕاسـتێـکی تاڵیبان گوتوویه‌تی ئه‌وان له ئێسـتاوه ده‌سـتیان کردووه به سه‌یرکردنی ده‌یان هه‌زار به‌ڵـگه‌نامه له‌وانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ناوی ئه‌و که‌سـانه‌ی هاوکاری هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مه‌ریکایی‌یان له ئه‌فغانسـتان کردووه. هه‌روه‌ها گوتیشی تاڵیبان هۆشـداریان داوه که‌وا ده‌زانن چۆن سـزای ئه‌و که‌سـانه بده‌ن.