بڕیاره ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریکا که به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێکه‌وه کوژراون له ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستاندا بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاته یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، هاوکات کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن ئه‌و ڕووداوه کار ناکاته سه‌ر ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌کانیان.
بڕیاره ته‌رمه‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بگه‌نه بنکه‌ی هێزی ئاسمانی دۆڤه‌ر که وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ڵێت ڕێوڕه‌سمێکیان بۆ سازده‌کرێت که میدیاکان ناتوانن ڕووماڵی بکه‌ن، چونکه هێشـتا ته‌رمه‌کان نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
هه‌لیکۆپته‌ری جۆری چینوك له میانه‌ی ئۆپراسیۆنێکی دژی تاڵیبان که‌وته‌خواره‌وه له ناوچه‌ی دۆڵی دوره‌ده‌ستی تانجی و بووه هۆی کوژرانی 30 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 7 کۆماندۆی ئه‌فغانی و وه‌رگێڕێکیش. له نێو سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان 22سه‌ربازی له هێزی نه‌یڤی سێڵ بوون.
که‌وتنی ئه‌م هه‌لیـکۆپـته‌ره زۆرترین زیانی گیانی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یاند له تاكه رووداوێکدا له ماوه‌ی ئه‌م10 ساڵه‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا.