فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێران به حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌دات کارێـکی نه‌شیاوه و مه‌به‌سـتی ناپاکی له پشـته‌وه‌یه چونکه هه‌روه‌ها کۆمه‌کی تاڵیبانیش ده‌کات.
ڕۆژی هه‌ینی جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی ده‌یڤد په‌تریه‌س به به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه ئه‌و کارانه‌ی ئێران ده‌یانکات به پـێچه‌وانه‌ی یه‌کترین. ده‌ڵێت له لایه‌ک پاره و پـول به حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌دات و له لایه‌کی دیکه هه‌ر ئه‌و حکومه‌ته لاواز ده‌که‌ن به یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی کێشه و گرفتی ئاسایشی له وڵاته‌که ده‌نێنه‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س گوتی ئێران هه‌میشه تێڕوانینی جیاوازی بۆ ئه‌فغانسـتان هه‌بووه. هه‌روه‌ها حاڵه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران له عێراق ده‌یدات به‌راوردکرد و به کوشنده و ێرانکه‌ری ناوبرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئێران ئه‌وه‌ی پـشـتڕاسـت کرده‌وه که‌وا سـاڵانێـکه پاره و پـولی بۆ حکومه‌تی ئه‌فغانی ناردووه، ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌وه یارمه‌تیدانی ئه‌فغانسـتانه له کاره‌کانی بنیاتنانه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای گوتی ئۆفیسه‌که‌ی پاره‌ی له ئێرانه‌وه بۆ هاتووه و وه‌هاش ناوی برد که هیچ جیاوازی نیـیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا پـێی ده‌گات.
جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س گوتی سه‌رۆک کارزای له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌و پاره‌یه‌ی ئێران به ڕوون و ئاشـکرا دواوه و به بڕێـکی زۆر که‌می داناوه به‌راورد به‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه پـێان گه‌یشـتووه.