فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت به گورزێـکی ئاسـمانی ناتۆ ئه‌و چه‌کدارانه کوژراون که هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌لیـکۆپته‌رێـکیان خسته خوارێ که تیایدا 38 ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌فغانی کوژران.
ڕۆژی شه‌ممه له هه‌رێمی وه‌رداکی ناوه‌ندی ئه‌فغانسـتان یاخیبوان ئه‌و هه‌لیـکۆپـته‌ره‌ی جۆری چینوکیان خسته خوارێ و بووه مایه‌ی کوژرانی 30 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی که ژماره‌یه‌کیان له هێزی تایبه‌تی نه‌یڤی سیڵ بوون و هه‌روه‌ها 7 سه‌رباز و وه‌رگێڕێـکی ئه‌فغانیش تیایدا کوژران. ئه‌مه خراپـترین ڕووداو بوو هه‌تا ئێسـتا بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی 10 سـاڵ درێژخایه‌نی ئه‌فغانسـتاندا ڕووی دابێت و تیایدا به یه‌کجار ئه‌و کوشـتاره زۆره‌ی لێـبکه‌وێت.
جه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌ڵن ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێـگه‌ی ڤیدیۆکۆنفرانسه‌وه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا (په‌نتاگۆن) به په‌یامنێرانی گوت به هێرشێـکی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان ئه‌و یاخیبووانه‌ی تاڵیبان کوژراون که به‌رپـرس بوون له خسـتنی فڕۆکه هه‌لیـکۆپته‌ره‌که له وه‌رداک.
له ڕاگه‌یاندنێـکی جودادا ناتۆ گوتی ڕۆژی سێشه‌ممه به گورزێـکی ئاسـمانی که زۆر به وردی ئاڕاسته‌کرابوو ڕێبه‌ری تاڵیبان مولـلا موحبوڵڵا کوژرا ئه‌وه‌ی له دۆڵی (ته‌نگی) ته‌قه‌ی له هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که کردبوو.
هاوپه‌یمانان گوتیان هێزه‌کانیان ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی وه‌دوای موحبوڵڵا و چه‌کداره‌که‌ی تری له‌گه‌ڵیدا بووه که‌وتوون پاش ئه‌وه‌ی له هاوڵاتیانی ناوچه‌که‌وه زانیاریان له‌سه‌ریان پـێـگه‌یشـتبوو. هه‌ردووکیان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون له وڵاته‌که‌دا هه‌ڵبێن تاوه‌کو ده‌سـتگیر نه‌کرێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و فڕۆکه هه‌لیـکۆپـته‌ره که جۆری CH-47 بوو بۆ دۆڵی ته‌نگی ڕه‌وانه‌کرابوو وه‌ک به‌شێـک له کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکری که ئامانجه‌که‌ی ڕێبه‌رێـکی تاڵیبان بوو. ناتۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتیشی هێشـتا یه‌کلا نه‌بووه‌ته‌وه ئایا ته‌قه‌ی دوژمن تاکه هۆکاری که‌وتنی فڕۆکه‌که بووه یان نا. فڕۆکه‌که له‌و ده‌مه‌ی بۆ ناوچه‌که ده‌چوو له چه‌ند لایه‌که‌وه ته‌قه‌ی لێـکرابوو.
له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی کورت‌دا جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ڵن داکۆکی له بڕیاری ڕه‌وانه‌کردنی تیمێـک له هێزێـکی تایبه‌ت کرد بۆ ڕاوه‌دونانی ئه‌و یاخیبووانه‌ی هه‌ڵاتوون له کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکری که هێشـتا به‌رده‌وامه و ئامانجه‌که‌ی ڕێبه‌رێـکی گرنگی تاڵیبانه.
جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ڵن گوتیشی ئه‌م ڕێبه‌ره‌ی تاڵیبان هێشـتا هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و ئه‌فغانی نه کوشـتوویانه و نه ده‌سـتگیریشیان کردووه.