سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و هه‌زاره‌ها به‌ڵـگه‌نامانه‌ی ئاشـکراکراون ده‌رباره‌ی شه‌ڕی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان هیچ شـتێـکی نوێـیان تیادا نیـیه.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی هه‌رچه‌نده ده‌زه‌کردنی زانیاری هه‌سـتیاری له‌شـکری جێـگای نیگه‌رانیـیه، وه‌لێ ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه هیچ زانیاریـیه‌کیان تێدا نیـیه سه‌باره‌ت به سـتراتیژیـیه نوێـیه‌که‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانستان که له سـاڵی ڕابردووه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.