فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا کۆده‌بێته‌وه. ناوبراو بۆ کۆشکی سپی بانگ کراوه پاش ئه‌وه‌ی خۆی و کارمه‌نده‌کانی له وتاری گۆڤارێک‌دا گاڵته‌یان به ئه‌ندامه باڵاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما کردووه.
به‌ڕێز ئۆباما دوێنێ سێشه‌ممه ڕه‌خنه‌ی له جه‌نه‌راڵ ستانلی مه‌كکرسته‌ڵ گرت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵـسه‌نگاندنه لاوازه‌ی، به‌ڵام گوتیشی به‌ر له‌وه‌ی بڕیار بدات ئایا له پـۆسته‌که‌ی لای بدات یان نا ده‌یه‌وێت به ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات.
میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌یه‌نن که مه‌ککرسته‌ڵ ئاماده‌یه بۆ ده‌ست له کارکێشانه‌وه.
به‌ر له ده‌رچوونی بۆ واشنتن مه‌ککرسته‌ڵ گوتی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی له ڕۆڵینگ ستۆن دا بڵاو بۆته‌وه هه‌ڵه بووه‌و نه‌ده‌بوایه به‌و شێوه‌یه بـبوایه.
له‌و ڕاپـۆرته‌دا یاریده‌ده‌رانی مه‌ککرسته‌ڵ گاڵته به کاربه‌ده‌سته باڵاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌که‌ن و به که‌سـانی گاڵته‌جاڕ و بێ توانا ناویان ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها له ڕاپـۆرته‌که‌دا هاتووه جه‌نه‌راڵ مه‌كکرسته‌ڵ هه‌ر له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما بێ هیوابووه.
وته‌بێژێکی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزای ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕایگه‌یاندنێـکدا جه‌نه‌راڵ مه‌كکرسته‌ڵی به هاوبه‌شێکی باوه‌ڕپێکراوه ناوبرد و گوتی یه‌کێکه له که‌سه گرنگه‌کان له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانستان.