گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان بانگهێشـتی واشـنتن کراوه تا ئه‌و لێـدوانه ڕه‌خنه‌ئامێزانه‌ی خۆی و ئه‌فسه‌ره‌کانی دیکه‌ی له‌گه‌ڵین ڕوون بکاته‌وه که له‌سه‌ر سه‌رۆک ئۆباما و ئه‌ندامانی دیکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی داویانه.
له ڕاپـۆرتێـکدا که له گۆڤاری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکایی Rolling Stone بڵاوکراوه‌ته‌وه، یاریده‌ده‌رانی جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مه‌ککرسته‌ڵ ده‌ڵێن جه‌نه‌ڕاڵ گوتوویه‌تی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما له ئۆفیسی ئۆڤڵی کۆشـکی سـپی ته‌نها بریتی بووه له 10 خوله‌ک بۆ وێنه‌گرتن.
هه‌روه‌ها یاریده‌درانی جه‌نه‌ڕاڵ مه‌کـکرسته‌ڵ به بێ ڕێزی ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسـته‌ی جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆک کردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای ڕێبازێـکی زۆر سـنووردارتری له ئه‌فغانسـتان کردووه وه‌ک له‌وه‌ی مه‌ککرسته‌ڵ پـێشـنیاری کردبوو.
گوته‌بێژێـکی ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن فه‌رمانده‌ی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌دمیراڵ دڵـگرانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و لێـدوانانه ده‌ربڕێت. گوته‌بێژه‌که ده‌شڵێت ئه‌دمیراڵ موڵن شه‌وی دووشه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مه‌ککرسته‌ڵ دواوه.
فه‌رمانی بانگهێشـتکردنی جه‌نه‌ڕاڵ مه‌ککرسته‌ڵ پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه هات که ککرسته‌ڵ له کابول ڕاگه‌یاندێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی گۆڤاری ڕۆڵن سـتۆن بڵاویکرده‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێـکی لاوازه و نه‌ده‌بووایه هه‌رگیز ڕووی بدایه.