سه‌رۆک براک ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری و هه‌روه‌ها جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌شـداریان له مه‌راسیمی تایبه‌تدا کردووه که بۆ نۆیه‌مین سـاڵیادی هێرشه تێرۆرکاریـیه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ر کرابوون.
سه‌رۆک براک ئۆباما تاجه گوڵینه‌یه‌کی له په‌نتاگۆ دانا بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌سـتدا له‌و هێرشه‌ی به فڕۆکه‌یه‌کی ڕفێندراو کرایه سه‌ر په‌نتاگۆن له ڕۆژی 11 ی سـێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه و له میانه‌ی وتارێـکدا بۆ ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسیمه‌ی په‌نتاگۆن سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌وانه‌ی 9 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر هێرشـیان کرده سه‌ر ئه‌مه‌ریکا، هه‌ر به ته‌نها هێرشـیان نه‌کرده سه‌ر باڵه‌خانه‌کان، به‌ڵـکو هێرشـکردنه سه‌ر به‌ها نمونه‌یی‌یه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش بوو، وه گوتیشی گه‌وره‌ترین ڕێزلێنان بۆ قوربانیـیان ئه‌وه‌یه "وه‌ک ئه‌مه‌ریکایی بژی."
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئیسلامدا له شه‌ڕدا نیـیه، وه گوتی ئاینێـک هێرشی نه‌کردۆته سه‌رمان و گوتیشی له لایه‌ن ده‌سـته‌یه‌ک پـیاو خراپه‌وه که له ئاین لایان داوه هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئه‌مه‌ریکا.
پـێشـتریش جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و که‌سـایه‌تیـیه‌کان و هاوڵاتیانیش له شـاری نیویۆرک کۆبوونه‌وه له مه‌راسیمێـکی تایبه‌تی یادکردنه‌وه‌دا له Ground Zero ی شـاری نیویۆرک، واته ئه‌و شوێنه‌ی دوو باڵه‌خانه‌که‌ی نێوه‌ندی بازرگانی جیهانی لێـبوو که 9 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له پاش هێرشه تێرۆرکاریـیه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ر هه‌ردوو باڵه‌خانه‌که داڕمان.
مه‌راسیمه‌که کاتژمێر 8:46 خوله‌ک به یه‌ک خوله‌ک بێ ده‌نگی ده‌ستیـپێـکرد، واته ڕێـک له‌و کاته‌ی یه‌که‌م فڕۆکه‌ی ڕفێندراو خۆی دا به باڵه‌خانه‌که‌ی باکوردا. پاش 17 خوله‌ک له ده‌سـپـێـکی مه‌راسیمه‌که، یه‌ک خوله‌کی تر بێ ده‌نگی ڕاگه‌یه‌ندرا، واته کاتی هێرشـکردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دووه‌م.
له میانه‌ی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا ناوی 2752 قوربانی ئه‌و هێرشه له لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه خوێندرانه‌وه.
له واشنتنیش سه‌رۆک ئۆباما هه‌ر له‌و وتاره‌دا که له به‌رده‌م په‌نتاگۆندا بۆ ئاماده‌بووان پـێشـکه‌شی کرد، تیایدا ئاماژه به‌وه کرد که ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز له قه‌یرانێـکدا نابێت له‌گه‌ڵ ئایندا.