Accessibility links

ئاژانسی UNHCR: زیاتر لە 131 هەزار کۆچبەر لەم دوو مانگەی ڕابردوو گەیشتوونەتە ئەوروپا


ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 1ی مانگی سێ 131 هەزار و 724 کۆچبەر و پەنابەر لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا.

ئەدریان ئێدواردز گوتەبێژی ئاژانسەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە جنێڤ ئەمەی بۆ میدیاکان ڕاگەیاند و گوتی لەو ژمارەیە 122 هەزار و637 کەسیان گەیشتوونەتە یۆنان. پاشان گوتی ئەم 131 هەزار پەنابەرە نزیکە لەو ژمارە پەنابەرەی لە شەش مانگی یەکەمی سـاڵی 2015 گەیشتبوونە ئەوروپا کە 147 هەزار و 209 کەس بوون.

باسی لەوەش کرد لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە نزیکەی 410 پەنابەریش گیانیان لەدەسـتداوە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕیونەوەی دەریای ناوەڕاست.

پاشان ئاگاهی دا کە لە ئێسـتادا 24 هەزار پەنابەر لە یۆنان هەن پـێویستیان بە پەناگەیەکە تیایدا بن، لەوانە 8500 کەسیان لە ناوچەی ئیدۆمێنی سەر سنووری نێوان یۆنان و مەکەدۆنیا. گوتیشی شەوی دووشەممە بە لایەنی کەم 1500 کەسیان لە دەشتی ئەو ناوچەیە بەبێ بوونی شوێنێـک یان چادرێـک بچنە ژێری ڕۆژیان کردبووەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە وڵاتی یۆنان ناتوانێت بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە ناهەموراە بکات، بۆیە داوا دەکات ئەو پـلانەی لە ساڵی 2015 پەسەندکرا بۆ دابەشکردنەی کۆچبەران بخرێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

XS
SM
MD
LG