Accessibility links

بیانیه‌ی سکرتێری گشتی یونێسکۆ بۆ ڕۆژی جیهانی زمانی دایک 2017

  • شاهێد عەلەوی

درووشمی هه‌ڵواسراوی یونێسکۆ بۆ ڕۆژی زمانی دایکی

«به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، یونێسکۆ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ سه‌ر به‌ڵێنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی بۆ ڕێزگرتن له‌ فره‌زمانی و جۆراوجۆری زمانه‌کان. زمانه‌کان ‌بیڕوڕا و پێناسه‌ی ئێمه‌ پێک دێنن و ئێمه‌ش له‌ ڕێگای زمانه‌وه‌ خۆمان ده‌رده‌بڕین.

بێ ڕێزگرتن له‌ جۆراوجۆری زمانه‌کان که‌ ڕێگا بۆ تێگه‌یشتنی گونجاو له‌ هه‌موو کۆلتووره‌کان ده‌کاته‌وه‌، هیچ وتووێژێکی ڕاسته‌قینه‌ و هاوکارییه‌کی به‌ کارهاتووی نێونه‌ته‌وه‌یی پێک نایێت.

ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌ جۆراوجۆری زمانی ده‌توانێت هه‌ستی وردبینی و تێگه‌یشتنی دوو لایه‌نه‌ له‌ نێو مرۆڤ دا زیندوو بکاته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ش، فێر بوونی زمانه‌کان هاوکات به‌ڵێینیه‌که‌ بۆ داهێنان و خوڵقاندن.

ڕۆژی جیهانی زمانی دایک که‌ ئه‌مساڵ تایبه‌ته‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی چه‌ند زمانه‌ هه‌روه‌ها هه‌لێکه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی پێشکه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی پایه‌دار و به‌ تایبه‌تی ئامانجی چواره‌می به‌رنامه‌ی گه‌شه‌ پێدانی پایه‌دار بۆ "مسۆگه‌ر کردنی ده‌ست ڕاگه‌یشتنی هه‌مووان به‌ په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ و تایبه‌تمه‌ند و بره‌وپێدانی خوێندنی تا سه‌ر."

په‌روه‌رده‌ و زانیاری به‌ زمانی دایک بێ ئه‌م لا و ئه‌و لا پێویسته‌ بۆ باشترکردنی ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌ و په‌ره‌پێدانی به‌ڵێنی و باوه‌ڕبه‌خۆ که‌ هانده‌ری هه‌ره‌ گرنگی گه‌شه‌سه‌ندنن.

ژیان و بوونی ئێمه‌ به‌ زمان به‌ستراوه‌ته‌وه‌. کۆلتووره‌کان، بیرو ڕاکان، هه‌سته‌کان و ته‌نانه‌ت ئامانجه‌کانی ئێمه‌ بۆ جیهانێکی باشتر له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌مدا له‌ زمانێکی تایبه‌ت و به‌ ووشه‌ گه‌لێکی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌که‌ون.

ئه‌م زمانانه‌ هه‌ڵگری به‌هاکان و شێوه‌ ڕوانینێک بۆ جیهانن که‌‌ مانای مرۆڤایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن. به‌هادان به‌ ئه‌م زمانانه‌ کۆمه‌ڵێک داهاتوو ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ستمان و وزه‌ی پێویست بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌و داهاتووه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌به‌خشن.

به‌ بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه‌ من داوا ده‌که‌م وزه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی چه‌ند زمانه‌ له‌ هه‌موو جێگایه‌کدا، له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و ئیدارییه‌وه‌ تا به‌رهه‌مه‌ کولتورییه‌کان و میدیاییه‌کان و جیهانی ئینترنێت و بازرگانی پشتڕاست بکرێت و که‌ڵکی لێوه‌ربگێردرێت.

باشتر وایه‌ ئێمه‌ به‌ ئه‌وه‌ بزانین چۆن له‌ زمانه‌کان که‌ که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی درووستکردنی داهاتوویه‌کی شیاوتر بۆ هه‌مووان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستمان، ڕێزبگرین.»

ئێرینا بۆکووا

XS
SM
MD
LG