جارێـکی دیکه ڕووسیا و چین ڤیتۆی بڕیارێـکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان کرد که تیایدا سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریا ده‌کرا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویانه‌ی له ماوه‌ی نزیکه‌ی سـاڵێـکه له به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی خۆی پـیاده‌ی ده‌کات.
جگه له‌و دوو وڵاته، هه‌ر 13 ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌که دا، له‌وانه ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزن ڕایس بێزاری خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕووسیا و چین و گوتی ئێسـتا بۆ گه‌لی سوریا ڕوون بووه‌ته‌وه کێ له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا له به‌رده‌م ئازادبوونیاندا ڕێـگره.
نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسـا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گوتی ئه‌مه ڕۆژێـکی غه‌مگینه بۆ گه‌لی سوریا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا. هه‌روه‌ها سه‌رسوڕمانی خۆی نیشان دا له به‌رامبه‌ر پشـتگیرکردنی دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که له ڕژێمی ئه‌سه‌د. گوتیشی فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی دیکه ده‌سـتبه‌رداری گه‌لی سوریا نابن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر سه‌پاندنی سـزاکان له‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا.
نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیاش گوتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش شـکستی هێنا له گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپـرسیارێتی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات. گوتیشی به‌رنووسی بڕیاره‌که هیچ بڕگه‌یه‌کی تێدا نه‌بووه باس له سه‌پاندنی سـزا یان قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک یاخود ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری و لێـکۆڵینه‌وه له پـێشـێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریادا بکات، به‌ڵـکو دووپات کرابووه که ده‌بێت حکومه‌تی سوریا ده‌سـتبه‌جێ توندوتیژی له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل ڕابگرێت.
نوێنه‌ری به‌ریتانیاش گوتی وڵاته‌که‌ی به‌م ڤیتۆیه‌ی ڕووسیا و چین سه‌رسام بووه.