سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت ئه‌و بێزاربووه به‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د قسه‌ی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاند و کۆتایی به شـاڵاوه دڕندانه له‌شـکریـیه‌که‌ی له وڵاته‌که‌یدا نه‌هێنا.
به‌ڕێز بان کی مون ڕۆژی دووشه‌ممه له نیویۆرک به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و له‌م دوایـیانه سه‌رۆکی سوریا له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا دڵنیای کردووه کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کان ده‌وه‌ستن.
ئه‌م لێـدوانه‌ی بان کی مون له کاتێـکدا دێت که ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوشـار ده‌خاته سه‌ر حکومه‌تی سوریا بۆ کۆتایی‌هێنان به سه‌رکوتکردنه‌کانی له دژی نه‌یارانی.
ناڤی پـڵای به‌رپـرسی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه به ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی گوت وه‌ها ده‌رده‌که‌وێت حکومه‌تی سوریا په‌نای بردبێت بۆ سـیاسه‌تی ته‌قه‌کردن به مه‌به‌ستی کوشتن له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل. گوتیشی هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 2200 که‌س به‌هۆی سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تی سوریا کوژراون.
ئاماده‌کاری ڕاپـۆرتی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر ئه‌شـکه‌نجه‌دانه‌کانی ناو سوریا (جوان مێندێز) ئه‌ویش ڕۆژی دووشه‌ممه به ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی گوت ئاستی توندوتیژی به مه‌به‌ست و به‌رفراوان به ڕوونی دیاره به‌رده‌وامه.
ئه‌م دانیشتنه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناو سوریا دوابه‌دوای داوای 24 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که هات، له نێویاندا ئوردن و کوه‌یت و قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه. تیمێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریا به‌رده‌وامه له لێـکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته.