کاربه‌ده‌سـتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتوویه‌تی هێزه‌کانی ئاشـتی پارێز له سودان به درێژایی ناوچه‌کانی سنووری باکور و باشور بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌ر له ده‌نگدانه‌که‌ی باشور بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
سه‌رۆکی هه‌ڵمه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سودان هه‌یڵی مه‌نکریه‌س له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی جێ ناکۆکیـیه‌کانی هه‌رێمی ئابی ڕه‌وانه‌کراوه بۆ به‌هێزکردنی پاراسـتنیان.
سه‌رۆکی باشوری سودان سالڤا کیـیر داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردبوو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سـنور بکه‌ن بۆ دروسـتکردنی ناوچه‌یه‌کی پاراستن.
مه‌نکریه‌س ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێشـتا بڕیاری نه‌داوه سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه‌کردنی هێزی زیاتری ئاشـتی پارێز بۆ سودان. زیا له 10 هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی پاراسـتنی سـنور به ناوچه‌که بڵاوبوونه‌ته‌وه.