ڕێبه‌رانی جیهانی له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گردبوونه‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی له هه‌وڵێـکدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسێتی و نه‌خۆشـیـیه‌کان له ماوه‌ی 5 سـاڵی داهاتوودا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه سێ ڕۆژیـیه ڕۆژی دووشه‌ممه له نیویۆرک ده‌سـتیپـێـکرد و 140 سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیری وڵاتان تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن بۆ تاوتوێکردنی پـێشـه‌وه‌چوونه‌کانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له سـاڵی 2000 دا دانراون.
ئه‌م پـرۆژه‌یه بۆ پـێشـه‌وه‌چوونه له 8 بواردا، له ناویاندا که‌مکردنه‌وه‌ی برسێتیـیه‌کی زۆر، که‌مکردنه‌وه‌ی مردنی منداڵان له کاتی له‌دایکبووندا و به‌ره‌وپـێشـبردنی ته‌ندروسـتی ژنی دووگیان و مسۆگه‌رکردنی په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی.
له ڕاپـۆرتێـکی که له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا بڵاوکرایه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که به‌پـێی هه‌وڵێـکی زیاتر ژماره‌یه‌ک له‌م ئامانجانه ناتوانن له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا به‌دی بهێنن.
قه‌یرانی ئابوری زیانی به هه‌وڵه‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی پاره گه‌یاندووه، به‌ڵام سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی نابێت ئابوری بـبێت به بیانویه‌ک بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هه‌وڵانه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت تا کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که به‌رنامه‌یه‌ک دابڕێژرێت بۆ پـێشـه‌وه‌چوون له هه‌موو بواره‌کاندا تا سـاڵی 2015 .