Accessibility links

ڤالێری ئامۆس: زیاتر له‌ 5 ملیۆن که‌س له‌ عێڕاق پێویستی یان به‌ کۆمه‌گی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌

  • Salah Piroty

ڤالێری ئامۆس سه‌رۆکی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ یو ئێن له‌ کاتی وتار پێشکه‌ش کردن له‌ کۆنفڕانسێکی په‌یامنێری له‌ باره‌گای یو ئێن، ژنێڤ، مارسی 2014 دا

ڤالێری ئامۆس سه‌رۆکی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ یو ئێن له‌ کاتی وتار پێشکه‌ش کردن له‌ کۆنفڕانسێکی په‌یامنێری له‌ باره‌گای یو ئێن، ژنێڤ، مارسی 2014 دا

ئامۆس کوتی 5.2 پێنج ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار که‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێڕاق دا پێویستی یان به‌ کۆمه‌گی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌. زیاتر له‌ 2 ملیون له‌ ماڵه‌کانیان ئاواره‌بوونه‌ و 100،000 بۆ هه‌نده‌ران چوونه‌، و وه‌ک په‌ناخواز له‌ ولاته‌کانی درواسێدا خۆیان ناونووس کردووه‌.

به‌رپرسی پایه‌بڵندی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به‌ یو ئێن به‌ جیدی داوا له‌ عێراق ده‌کات پێوه‌ندی به‌ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی پێ ڕاگه‌یشتن به‌ تاوانه‌کان بکات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی پێ شێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن گرووپی داعش و لایه‌نه‌کانی تر بهێنیته‌وه‌ گۆڕ که‌ بۆته‌ هۆی مه‌رگی هه‌زاران که‌س و په‌ڕێوه‌بوونی 2 ملیۆن که‌س له‌ وڵات. له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مارگارێت به‌شیر زانیاری زیاتر دابین ده‌کات.

به‌رپرسی پایه‌بڵندی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان زه‌ید ڕاعد ئه‌ل حوسین له‌ یه‌که‌م وتاری بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی 15 ئه‌ندامی له‌ وه‌تا مانگی سێپتامبره‌وه‌ پۆسته‌که‌ی وه‌رگرتوه‌ کوتی تاوانه‌ ئه‌نجامدراوه‌کانی له‌ لایه‌ن شه‌ڕه‌وانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام ئه‌وه‌ند " بێ به‌زه‌ییانه‌"ن که‌ ده‌بێت له‌ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی پێ ڕاگه‌یشتن به‌ تاوانه‌کان له‌ سه‌ریان لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت.

زه‌ید:

" بارستایی و توند و تێژی بێ به‌زه‌ییانه‌ی داعش به‌رامبه‌ر به‌ مه‌ده‌نێکان هه‌ر پرنسێبێکی پێوه‌ندیدار به‌ مافه‌کانی مرۆڤی هه‌پروون به‌ هه‌پروون ده‌کات."

ئه‌و هوشداری دا که به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و به‌دکارییانه‌ی داعش ده‌رحه‌ق به‌ که‌مینه‌ی ئایینی ئیزده‌ی یه‌کان ئه‌نجامی دا، ڕه‌نگه‌ قڕکردن و ژێنۆساید له‌ عێراقدا ئه‌نجام درابێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا که‌ له‌ 11 له‌ به‌دکارێکانی داعش وه‌ک تاوانه‌کانی له‌ دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێن، و ویده‌چێت گرووپه‌که‌ تاوانبار بێت ده‌ستی له‌ نۆ له‌ ئه‌و تاوانانه‌دا هه‌بێت. ئه‌و کوتی داعش هه‌روه‌ها تاوانه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ریشی ئه‌نجام داون.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه‌ی پێدا که‌ ئه‌وه‌ به‌رپرسایه‌تی سه‌ره‌کی حکومه‌ته ‌که‌ له‌ هه‌ریمی خاکی خۆی دا لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگایی له‌ سه‌ر تاوانه‌کان بکات، به‌ڵام چونکه‌ ئه‌و پێشێلکاریانه‌ له‌ پله‌یه‌کی ئاوا به‌رفره‌وان و مه‌ترسیدار دا ئه‌نجام دراون ئه‌وه‌ وه‌ک تاوانانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی پێناسه‌ ده‌کرێن. ئه‌و به‌ جیدی داوای له‌ به‌غدا کرد پێوه‌ندی به‌ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی پێ ڕاگه‌یشتن به‌ تاوان له‌ لاهه‌دا بکات چونکه‌ دادگاکه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌.

به‌رپرسی به‌شی مرۆڤایه‌تی یو ئێن ڤالێری ئامۆس به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کوت که‌ 3.6 سێ ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار که‌س ئێستا له‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ عێراق دا ده‌ژین که‌ له‌ ژیر ده‌سه‌لاتی داعش دان‌ و زیاتر له‌ 2 ملیۆن که‌س له‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌پێویستیان به‌ ئه‌و په‌ڕ‌ی کۆمه‌گی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌.

ئه‌و خانمه‌ ئاماژه‌ی پێ دا که‌ له‌ ده‌مێکدا گرووپی جیهادی داعش به‌رپرسایه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات وه‌ئه‌ستۆی گرتوون، ئه‌و گرووپه‌ ته‌نیا لایه‌نێک نێه‌ که‌ مافه‌کانی مرۆڤ پێ شێل ده‌کات.

ئامۆس:

"گرووپه‌کانی چه‌کدار، له‌ نێویان دا ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌ گه‌ڵ حکومه‌ت هه‌یه‌، هه‌روا درێژه‌ به‌ کرداره‌کانی بێ به‌زه‌ییانه‌ی به‌ شیوه‌ی توند وتیژی له‌ دژی مه‌ده‌نێکان ده‌ده‌ن. هه‌مووی کۆمه‌ڵگاکان په‌ڕیوه‌بوونه‌ و تووشی کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تی هاتوون."

ئامۆس کوتی 5.2 پێنج ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار که‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێڕاق دا پێویستی یان به‌ کۆمه‌گی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌. زیاتر له‌ 2 ملیون له‌ ماڵه‌کانیان ئاواره‌بوونه‌ و 100،000 بۆ هه‌نده‌ران چوونه‌، و وه‌ک په‌ناخواز له‌ ولاته‌کانی درواسێدا خۆیان ناونووس کردووه‌.

ئه‌و خانمه‌ کوتی که‌ سه‌ره‌ڕای کۆمه‌گی دارایی له‌ سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که‌دا، ئه‌و کۆمه‌گانه‌یان خه‌رج کردوه‌ و به‌ بێ یارمه‌تی ته‌نگه‌تاوی 85 ملیۆن دوڵاری له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی دابێت ئه‌وه‌ کاری پڕۆگرامه‌کانی خوارده‌مه‌نی جیهانی که‌ له‌ مانگی یه‌کی ساڵی زاینی دا ده‌ستی پێده‌کات به‌رده‌وامی نابێت.

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت که‌ هه‌تا ئیستا توند و تێژی یه‌که‌ لانی که‌م 10،000 که‌سی له‌ عێراقدا کوشتوه‌ و 20،000 که‌سی تری بریندار کردوون.

XS
SM
MD
LG