Accessibility links

عاسمە جەهانگیر، ڕێپۆرتێری تایبەتی یو ئێن بۆ کارنامەی ئێران سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ دەستی بە کار کرد


عاسمە جەهانگیر، ڕێپۆرتێری تایبەتی یو ئێن بۆ کارنامەی ئێران سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ
عاسمە جەهانگیر، ڕێپۆرتێری تایبەتی یو ئێن بۆ کارنامەی ئێران سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ

هەڵبژاردنی عاسمە جەهانگیر بۆ ئەو پۆستە ڕووبەڕووی کاردانەوەی خراپی حکومەتی ئێران بووە.

عاسمە جەهانگیر، ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافەکانی مرۆف لە ئیران دا دەستی بە کار کرد.

ئەحمەد شەهید، ڕێپۆرتێری تایبەتی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێ شەمە لە سەر تۆڕی تویتری خۆی پیرۆزبایی سەبارەت بە ڕۆژی یەکەمی کارکردنی خانمی عاسمە جەهانگیر دەربڕی و ئاواتی خواست کە لە ئەو پۆستە "گرینگە"دا سەرکەوتووبێت.

ئەحمەد شەهید، چالاکی مافەکانی مرۆڤ خەڵکی ماڵدیو لە ساڵی ٢٠١٠ی زاینی وەک ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەشی کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دا هەڵبژێردرا بەڵام هەرگیز ڕیگای سەردانی بۆ ئێران پێ نەدرا بۆ ئەوەی لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران گفت و گۆ بکات.

کاربەدەستانی ئێران گەلێک جاران بە ڕاوێژێکی توند هێرشیان کردۆتە سەر بەڕیز شەهید و ڕاپۆرتەکانی ئەویان واوەسف کردوە کە گۆیا لە ڕووی "غەرەز" و "سیاسی"یەوە بووە.

هەڵبژاردنی عاسمە جەهانگیر بۆ ئەو پۆستە ڕووبەڕووی کاردانەوەی خراپی حکومەتی ئێران بووە و محەمەد جەواد لاریجانی، بەرپرسی بەشی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی دایە ئەو هەنگاوەی بە نادادوەرانە و بێ ئیعتبار لە قەڵەم دا.

لاریجانی کە برای سادق لاریجانی بەرپرسی بەسی دادوەری ئێرانە، گوتوویەتی کە دەست نیشانکردنی ڕێپۆرتێری تایبەتی مافەکای مرۆڤ نموونەی سیاسەتەکانی دژ بە یەکە کە لە لایەن هێندێک لە وڵاتانی ئەندامی کومیتەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یو ئێن ئەنجام دەدرێت.

عاسمە جیلانی جەهانگیر خەڵکی پاکستان، چالاکی ناسراوی مافەکانی مرۆڤ و لە ڕێبەرانی "جووڵانەوەی پارێزەران" لە پاکستانە. ئەو لە ساڵەکانی ١٩٨٣ بۆ ٢٠٠٧ لە بەندیخانە دا بووە.

XS
SM
MD
LG