عاسمە جەهانگیر، ڕێپۆرتێری تایبەتی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران رۆژی دووشەمە بە دەربڕینی نیگەرانی قووڵ سەبارەت بە بەردەوامی گرتنی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دا گوتی کە ئەو کەسانە بە تاوانەکانی ناڕوون دادگایی و بەندکراون و "و ڕیگایەکیان بۆ ئەو بەندکراوانە نەهیشتۆتەوە بێجگە لە ئەوەی کە بە لە مەترسی خستنی گیانیان بە ئەو بەندکردنە نایاساییە ناڕەزایەتی دەرببڕن."
خانمی جەهانگیر بە ئاماژە بە بەیاننامەی مافەکانی وڵاتیان داوای لە حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران کردووە کە ئەو بەندکراوانەی کە هەروا هەڕەمەکی و بە تاوانی هەوڵدان بۆ مافەکانی مرۆڤانەی خۆیان بەندکراون "بێ مەرج و دەستبەجێ" ئازاد بکرێن.
هەنووکە ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوانی ئێران مانیان لە خواردن گرتووە و نێگەرانییەکان سەبارەت بە تەندروستی عەلی شەریعەتی، سەعید شیرزاد، محەمەد عەلی تاهیری و ئەوانی تر گەیوەتە ئەوپەڕی خۆی.
هەروەها ئارش سادقی دوای ڕێگەدان بە سەردانی هاوسەرەکەی، کۆتایی بە مان لەخواردنی خۆی هێنا بەلام تەنیا دوای تاقیکردنەوەیەکی کورتی نەخۆشخانە، سەرلە نوێ گەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندیخانە.